"به‌یل بڕیاری داوه له ریال مه‌درید نه‌ڕوات"
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گاریس به‌یل جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید هه‌ر هه‌وڵێك بۆ فرۆشتنی گاریس به‌یل بدات سه‌رناگرێت، چونكه ئه‌و یاریزانه نایه‌وێت له یانه‌كه‌ی بڕوات.
جۆناسان بارنێت به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ریال مه‌درید ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌وان به بیرۆكه‌ی رۆیشتنی به‌یل له گواستنه‌وه‌ی زستانه رازی بن، ده‌شڵێت: بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتووش هیچ پلانێكمان نییه بۆ ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید جێبهێڵێت، ناشزانم چی رووده‌دات.
ئه‌م قسانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی به‌یل له كاتێكدایه كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه رۆژنامه‌ی ماركا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كرد بوو كه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌ستبه‌رداری گاریس به‌یل و خامیس رۆدریگێز بێت كه ئێستا هه‌ردووكیان پێكانیان هه‌یه.
گاریس به‌یلی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهام به به‌های 101 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌شداریی له 245 یاری كردووه، 104 گۆڵ و 67 ئاسیستی تۆمار كردووه و له هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه‌كان كۆتایی دێت.