یه‌كه‌م وه‌ڵامی فه‌رمیی ئێران بۆ داواكارییه‌كه‌ی تره‌مپ
K24- هه‌ولێر:
ئێران به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه، كه داوای له تاران كردبوو له‌گه‌ڵ یه‌ك هاوكار بن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، مه‌جیت ته‌خت ره‌وانچی، باڵیۆزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، "له‌كاتێكدا سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامن، وڵاته‌كه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئه‌و داواكارییه‌ی تره‌مپ بۆ هاوكاری نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران كردوویه‌تی، باوه‌ڕپێكراو نییه".
ره‌وانچی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "واشنتن به كوژتنی قاسم سوله‌یمانی زنجیره‌یه‌ك ئاڵۆزی دوژمنكاری نوێی له دژی ئێران هێناوه‌ته ئاراوه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "له وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق، سزای نوێ به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌سه‌پێنن".
تره‌مپ داواشی له زلهێزانی جیهان كرد، له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015ی ئێران بكشێنه‌وه و كار بۆ رێككه‌وتنێكی نوێ بكه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كار بۆ رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین، كه ببێته مایه‌ی ئاشته‌وایی و ئاسایشی زیاتر بۆ جیهان".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیشیكرده‌وه، "له‌ناوبردنی داعش كه دوژمنێكی ئاشكرای ئێران بوو له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بوو، پێویسته به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه و بابه‌ته هاوبه‌شه‌كانی دیكه بكه‌ین".
ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه هات، كه دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران به ئامانجگرتنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌ناو خاكی عێراق وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی راگه‌یاند.
H.B