سبه‌ی له خولی نایابی كوردستان رۆژێكی ئاگرین ده‌بێت
گه‌ڕی یازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان سبه‌ی هه‌ینی به ئه‌نجامدانی 6 یاری به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 2:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌كرێن، سیروانی نوێی پێشه‌نگی خوله‌كه میوانداریی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، یانه‌كانی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌ڤانی و دهۆك سه‌ردانی بادینانیان كردووه، له پایته‌ختی باشووری كوردستانیش ته‌نیا یه‌ك یاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌ویش به‌یه‌گه‌یشتنی برایه‌تی و شێروانه‌یه له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه پێشوازی له زاخۆ ده‌كات، هه‌ر له سلێمانی نه‌ورۆزی سوودمه‌ندی گه‌ڕی رابردوو میوانداریی هه‌ندرێن ده‌كات، سۆرانیش ئه‌م هه‌فته‌یه چاوه‌ڕوانه.
سیروانی نوێ ـ ده‌ربه‌ندیخان
سیروانی نوێ له یاریگه‌ی خۆی له سلێمانی میوانداریی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، سیروانی نوی دوور له هه‌موو پێشبینییه‌كان باشترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كات، وه‌ك تیپێكی نموونه‌یی خۆی ناساندووه، بۆ ئه‌م گه‌ڕه‌ش دۆخی باشتربووه، خاڵی لاوازی سیروانی نوێ بۆ ئه‌م یارییه له‌ده‌ستدانی (میلاد نه‌جمی) پیشه‌گه‌ری ئێرانییه كه به‌هۆی سێ كارتی زه‌رده‌وه ناتوانێ یاریی بكات، له كاتێكدا ئه‌و یاریزانه به 7 گۆڵ پیشه‌نگی گۆڵكه‌رانی گرتووه، یانه‌ی نه‌ورۆز به راهێنه‌رایه‌تی رزگار عه‌لی به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه.
ده‌ربه‌ندیخان، گه‌ڕی رابردوو گرێكوێره‌كه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌م وه‌رزه‌دا كرده‌وه یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له نێو یاریگه‌ی حۆی تۆمار كرد، بۆیه بۆ ئه‌م یارییه له ڕووی ده‌روونیه‌وه به باشی ئاماده‌ن، ده‌ربه‌ندیخان به راهێنه‌رایه‌تی هۆگر عه‌بدوڵڵا 14 خاڵی هه‌یه و پله‌ی چواره‌م به‌شیه‌تی.
دهۆك ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
دهۆك له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، دهۆك بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، هه‌رچه‌ند یاریزان جاسم حاجی پێكانی هه‌یه و ناتوانێت یاریی بكات، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت بارودۆخی خراپی تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆ بقۆزنه‌وه و ئه‌م یارییه‌ی لێ به‌رنه‌وه، دهۆك خاوه‌نی 12 خاڵه و خانه‌ی هه‌شته‌می گرتووه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، ئاستێكی ناجێگیری هه‌یه، یارییه‌ك باش و ئه‌وه‌ی تر خراپ، گه‌ڕی رابردووش گه‌وره‌ترین شكستی له‌م وه‌رزه له یاریگه‌ی خۆی تووش هات، كاتێك به سێ گۆڵی بێوه‌ڵام به نه‌ورۆز دۆڕا، بۆ ئه‌م یارییه سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه كاریگه‌رترین چه‌كی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه حه‌مه ئیتۆی هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌یه‌تی، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له 9 یاریی خاوه‌نی به 15 خاڵه له پله‌ی سێیه‌م دێت.
برایه‌تی ـ شێروانه
برایه‌تی له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌خت میوانداریی شێروانه ده‌كات، سه‌وزپۆشه‌كانی هه‌ولێر گه‌ڕی رابردوو پشوو بوونه، جگه له‌وه‌ش هێرشبه‌رێكی نوێی به‌ناوی حه‌یده‌ر جه‌عفه‌ر بۆ پێكهاته‌ی زیاد كردووه، له پێناوی ئه‌وه‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌هێز بكات، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م یارییه فاتح حه‌مه‌خان ده‌یه‌وێت لاوازی ئه‌م وه‌رزه‌ی شێروانه بقۆزێته‌وه و خۆی له پێشه‌نگ نزیك بكاته‌وه، برایه‌تی خاوه‌نی 14 خاڵه و له پله‌ی پێنجه‌م دێت.
شێروانه، ئه‌م وه‌رزه خراپترین بارودۆخی هه‌یه، ته‌نها دۆڕان و یه‌كسان به‌شیه‌تی تا ئێسته سێ راهێنه‌ری گۆڕیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا له 10 گه‌ڕه هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی نییه، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش سه‌لام عه‌زیزی كاپتن ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن كرد، راهێنه‌ریش وه‌لید مه‌روانی گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی وه‌رزی ڕابردووی بۆ ئه‌م یارییه بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی گه‌ڕاندۆته‌وه، شێروانه، ته‌نها 5 خاڵی هه‌یه له كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
پیشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ زاخۆ
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ، به‌ڵام گه‌ڕی رابردوو یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر حسابی شێروانه تۆمار كرد، ئه‌و فشاره زۆره‌ی له‌سه‌ری بوو ڕه‌واندیه‌وه، بۆیه دیه‌وێت له ڕێگای زاخۆوه درێژه به بردنه‌وه‌كانی بدات، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی خاوه‌نی 6 خاڵه و پله‌ی دوازده‌یه‌می گرتووه.
له به‌رامبه‌ردا ئاست و ئه‌نجامی زاخۆ جۆرێك له ناجێگری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌وه به‌رده‌وام بیانوو بۆ كێشه‌ی دارایی دێننه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆشیان باش ده‌رناكه‌ون، زاخۆ له 9 یارییدا 3 بردنه‌وه و 3 دۆڕان و 3 یه‌كسانی هه‌یه، خاوه‌نی 12 خاڵه‌و له خانه‌ی نۆیه‌م ده‌بینرێت.
نه‌ورۆز ـ هه‌ندرێن
نه‌ورۆز، له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ندرێن ده‌كات، سورپۆشه‌كانی سلێمانی دوای گۆڕینی راهێنه‌ر ئێستا باشترین بارودۆخیان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌گه‌ڵ یونس سلێمانی راهێنه‌ر ده‌رده‌كه‌ون، ورده ورده به‌ره‌و پێشه‌نگ هه‌نگاو ده‌نێن، سوودمه‌ندترین تیپی گه‌ڕی رابردووبوون، جگه له‌وه‌ش له ڕووی پێكهاته‌وه ئه‌م وه‌رزه باشترین پێكهاته‌یان هه‌یه، به‌تایبه‌ت بوونی چه‌ند یاریزانیكی لاو، كه هه‌ر كاتێك ئه‌وان یاریی بكه‌ن سه‌رئێشه بۆ یانه‌كان دروستده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌م گه‌ڕه كێشه‌یان هه‌یه به تایبه‌ت یارینه‌كردنی ئاراز كه‌لاری به‌رگری باڵی چه‌پ به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانه‌وه راگیراوه، نه‌ورۆز 13 خاڵی هه‌یه و پله‌ی شه‌شه‌م به‌شیه‌تی.
هه‌ندرێن، یه‌كێك له‌و تیپانه‌یه ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به 6 یه‌كسان بوون زۆرترین یه‌كسان بوونی هه‌یه، ئه‌م گه‌ڕه‌ش ئامانج ئه‌كره‌م، ئاماده ده‌بێت، كه پیشووتر پێكانێكی سووكی هه‌بوو، هه‌ندرێن له 9 یاریی 9 خاڵی هه‌یه له پله‌ی ده‌یه‌م ده‌بینرێت.
زێره‌ڤانی ـ هه‌ولێر
یانه‌ی زێره‌ڤانی له یاریگه‌ی خۆی له دهۆك میوانداریی هه‌ولێر ده‌كات، تیپه‌كه‌ی سلێمان ره‌مه‌زان بۆ ئه‌م یارییه ساز و ئاماده‌ن، چونكه هیچ یاریزانیكی نییه به‌هۆی پێكان و كارتی ره‌نگاو ره‌نگه‌وه یاریی نه‌كات، ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌شیان هه‌یه، بۆیه ده‌یانه‌وێت له هه‌ولێر ببه‌نه‌وه و هه‌نگاوێك بچنه پێشه‌وه و له ناوچه‌ی مه‌ترسی دووربكه‌ونه‌وه، زێره‌ڤانی 8 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی یازده‌یه‌م دێت.
هه‌ولێر، به كۆمه‌ڵێ یاریزانی لاو باشترین ده‌ستپێكی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه دوو گه‌ڕه ناتوانێ بیباته‌وه، هه‌رچه‌ند چه‌ند یاریزانیكی له پێكهاته‌ی خولی عێراقی بانگهێشتكردووه، به‌ڵام تا ئێسته له چاوی هانده‌رانی هه‌ولێر و میژووه‌كه‌ی هه‌ولێری جاران نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بارزان شێرزاد و ئیبراهیم ئه‌زوه‌ر به‌هۆی كارتی ره‌نگاوره‌نگه‌وه ناتوانن یاریی بكه‌ن، به‌ڵام خراپی زێره‌ڤانی له‌م وه‌رزه به ده‌رفه‌ت ده‌زانن تا ئه‌م یارییه‌ی لێ ببه‌نه‌وه، زه‌ردپۆشه‌كانی قه‌ڵا خاوه‌نی 13 خاڵن و پله‌ی حه‌وته‌م به‌شیانه.