مایك پێنس: ئه‌و گریمانه‌یه راست نییه
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، مایك پێنس رایگه‌یاند، كۆشكی سپی ئه‌و گریمانه‌یه به راست نازانێت، كه باس له‌وه ده‌كات ئێران نه‌یویستووه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بكاته ئامانج.
پێنس گوتیشی: مووشه‌كه‌كانی ئێران به ئامانجی كوشتنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ئاراسته‌ی بنكه‌كانمان كرابوون.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "NBC"ـی ئه‌مه‌ریكی، پێنس ئه‌وه‌شی گوت: هه‌واڵگریمان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئێران به مه‌به‌ستی كوشتنی سه‌ربازه‌كانمان مووشه‌كه‌كانی ئاراسته كردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، تۆڕی هه‌واڵی " CNN"ـی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسێكی باڵای سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، واشنتن زانیاری پێشوه‌ختی له‌سه‌ر هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، ئه‌و زانیاریانه وایكردووه، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بگوازرێنه‌وه شوێنێكی سه‌لامه‌ت و زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكردووه، مانگه ده‌ستكرده‌كانی سه‌ر به هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی یه‌كه‌میان له باره‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان گواستووه‌ته‌وه بۆ هه‌واڵگری و ده‌ستبه‌جێ زانیارییه‌كان شیكار كراوون و جۆری مووشه‌كه‌كه، هه‌ڵدانی، مه‌ودا و ئاراسته‌ی پێشبینیكراوی ده‌ستنیشان كراوون.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا توانی ده‌ستنیشانی بكات، كه سه‌ربازگه‌ی "عه‌ین ئه‌سه‌د" له ئه‌نبار و بنكه‌كانی له سنووری هه‌ولێر، ده‌كرێنه ئامانج و به په‌له هۆشداری درایه ئه‌و بنكانه كه په‌نا به‌رنه به‌ر شوێنی سه‌لامه‌ت.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، مانگه ده‌ستكرده‌كانی سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به وردی چاودێری جوڵه‌ی بنكه مووشه‌كییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌یان ده‌ستكه‌وتبوو، كه ئێران سووته‌مه‌نی كردووه‌ته مووشه‌كه‌كانه‌وه و ئاماده‌ی كردوون بۆ هه‌ڵدان. ئه‌وه‌ش وایكرد، ئه‌مه‌ریكا زانیاری پێشوه‌خته‌ی هه‌بێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، جگه له مانگه ده‌ستكرده‌كان، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانی ئێران و زانیاری دیكه‌ی هه‌واڵگری و زانیاری ئه‌لیكترۆنی كه له ناو ئێران كۆده‌كرانه‌وه، هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له نیازه‌كانی ئێران دڵنیا بێت و پێش عێراق ئاگاداری هێرشه‌كه بێت.
به هۆی به‌رنه‌كه‌وتنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران، هه‌ندێك شیكه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دابوون، ئه‌مه‌ریكا و ئێران له باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه رێككه‌وتبن، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له سوپای پاسداران و سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بۆچوونه‌یان ره‌تكرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، شه‌وی هێرشه‌كه‌ی سوپای پاسداران، له ناوخۆی سه‌ربازگه و بنكه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كاتژمێر (11:00)ـی شه‌و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدراوه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بوونه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، تاران مه‌به‌ستی نه‌بوو سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بكوژێت و ته‌نیا ویستی له جبه‌خانه‌كانیان بدات.
حاجی زاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئێران گوتیشی: ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئۆپراسیۆنی گه‌وره‌تر و جوڵه‌ی داهاتووی سوپای پاسداران.
هه‌روه‌ها گوتی: هیچ شتێك قه‌ره‌بووی تیرۆركردنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، قاسم سوله‌یمانی ناكاته‌وه، ته‌نانه‌ت كوشتنی دۆناڵد تره‌مپیش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌یان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێرشێكی ئه‌لیكترۆنییان كردووه‌ته سه‌ر سیستمی كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سیستمی فڕۆكه چاودێرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان په‌كخستووه.
دوای ئه‌و لێدوانه‌ی حاجی زاده، حكومه‌تی ئیسرائیل، رایگه‌یاند، دزه كراوه‌ته ناو سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی لێزه‌ری ئیسرائیل، كه تایبه‌ته به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مووشه‌ك و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرایكرد، كه وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر سیستمێكی پێشكه‌وتووی لێزه‌ری ده‌كات.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پێشخستنی چه‌ك و ژێرخانی ته‌كنۆلۆجی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل، جه‌نه‌راڵ یانیف رۆتیم، رایگه‌یاند، نرخی كۆپییه‌كی ئه‌و سیستمه به ملیۆنان دۆلاره، به‌ڵام له كاتی به‌كارهێنانی و بۆ تێكشكاندنی مووشه‌ك و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان، تێچووه‌كه‌ی له دۆلارێك كه‌متر ده‌بێت.