رووسیا داوایه‌كی تره‌مپی ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی رووسیا داوای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئێمه سوورین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.
دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ له وتارێكدا داوای له رووسیا، چین، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا كرد، رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، "ئه‌و رێككه‌وتنه زۆر به وردی داڕێژراوه و له سه‌ری رێككه‌وتووین و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "رووسیا تێگه‌یشتنی بۆ هه‌ڵوێستی ئێران هه‌یه، كه داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كه".