نانسی پیلوسی: دوای كوژرانی سوله‌یمانی ئه‌مه‌ریكا ئارامتر نه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، نانسی پیلوسی، رایگه‌یاند، ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مه‌ریكای به كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ئارامتر و سه‌لامه‌تتر نه‌كردووه.
پیلوسی گوتیشی: له‌و بڕوایه‌دا نیم وڵاته‌كه‌مان سه‌لامه‌تتر بێت، به تایبه‌تی دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی.
هاوكات بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دوای چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه ده‌نگ به پڕۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازییه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بدات، كه ئامانجی پڕۆژه‌كه رێگرتنه له‌وه‌ی تره‌مپ شه‌ڕ له دژی ئێران هه‌ڵبگیرسێنێت، به بێ ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس.