ڤیدیۆ.. بانگخوازێك به ده‌م وتنه‌وه‌ی "لا اله الا الله" كۆچی دواییكرد
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ی ڤیدیۆی چركه‌ساتی كۆچی دوایی بانگخوازی فه‌له‌ستینی "ئه‌بو خه‌تاب – مه‌حمود عه‌بدوللـه‌تیف عه‌بدولباقی" بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له كاتی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كدا له بۆنه‌یه‌كی هاوسه‌رگیری له كوه‌یت كۆچی دواییكرد.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی بایه‌خی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، "ئه‌بو خه‌تاب" له كاتی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیدا كۆچی دواییكرد و به‌ر له ساتی كۆچی دوایی به روونی گوتی: "لا اله الا الله" و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
"ئه‌بو خه‌تاب" (47) ساڵ به‌ر له ئێستا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی "زه‌كات"ی دامه‌زراندووه و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌شیكردووه و به‌شداریكردووه له زۆر چالاكی خێرخوازیدا.