به ڤیدیۆ.. میلان به سه‌ركردایه‌تی زڵ‌اتان گه‌ڕایه‌وه سه‌ركه‌وتنه‌كان
یانه‌ی میلان به سه‌ركردایه‌تی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به كالیاری هێنا و به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان بووه میوانی كالیاری، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له خوله‌كی 46 رافایل لیاوی هێرشبه‌ری لاوی پورتوگالی یانه‌ی میلان به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند، دواتر زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ له خوله‌كی 64 گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، هێرشبه‌ره سویدییه‌كه یه‌كه‌مین گۆڵی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ میلان تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گۆڵی ئه‌و یاریزانه بوو له 2020.
له یه‌كه‌مین یاری زڵ‌اتان كه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری كرد سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی كرد، به‌مه‌ش میلان كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 25 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی نۆیه‌م سه‌ركه‌وت، یانه‌ی كالیاریش به 29 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی شه‌شه‌م دێت.