به‌په‌له.. بارسێلۆنا شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی ده‌ستنیشان كردووه
سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له یانه‌ی بارسێلۆنا نزیكن جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریانداوه چیتر ئارام له‌سه‌ر ڤاڵڤێردی نه‌گرن، هه‌ڵبه‌ت چاڤی هێرناندێزیان بۆ شوێنگره‌وه‌ی ده‌ستنیشان كردووه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا وێنه‌یه‌كی ئیریك ئه‌بیدالی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بارسێلۆنای له ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر بڵاو كردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: سه‌ردانه‌كه‌ی ته‌نیا له پێناو ته‌واوكردنی گرێبه‌ستی چاڤی هێرناندێزه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن چاڤی شوێنی ڤاڵڤێردی بگرێته‌وه، ته‌نانه‌ت لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌كه‌ش چاڤی به په‌سه‌ند ده‌زانێت.
به‌رپرسانی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ریش نایشارنه‌وه كه گفتوگۆ له نێوان بارسێلۆنا و یانه‌ی سه‌د له پێناو چاڤی ده‌ستیپێكردووه.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د غولام به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری به میدیاكانی راگه‌یاندووه كه به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ستیان به‌گفتووگۆ كردووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له داهاتوو چاڤی رووبكاته هه‌ر شوێنێك هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین و به‌ڵێ گفتووگۆ له نێوان ئێمه و به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌ستیپێكردووه و به‌رده‌وامیشه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی (كواترۆ) نووسیویه‌تی: چاڤی هێرناندێز رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بڕیاری كۆتایی ده‌دات و ئه‌گه‌رێكی زۆره به به‌ڵێ وه‌ڵامی ئۆفه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا بداته‌وه.
ڤاڵڤێردی له هاوینی 2017 وه‌ك راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا ده‌ستبه‌كاربوو، له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان سه‌رپه‌رشتی 145 یاری كردووه، 97 بردنه‌وه، 32 به‌رامبه‌ربوون و 16 شكستی هه‌یه و 339 گۆڵی هه‌یه و 128 گۆڵی لێكراوه.
ڤاڵڤێردی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا دوو نازناوی لالیگا، جامی سووپه‌ری ئیسپانیا و جامی شای بردۆته‌وه و 5 نازناویشی له‌ده‌ستداوه.