ئەمەریکا هەڕەشە لە عێراق دەکات

واشنتن: دەرمان بکەن بە ملیاران دۆلار سزاتان دەدەین
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

مەترسییەكان لەسەر ئابووری عێراق بەردەوامە، لە ئەگەری سەپاندنی ھەر سزایەك لەلایەن ئەمەریكاوە بەتایبەتەی كە ئاماژەی بەوەداوە لە بەرامبەر دەركردنی ھێزەكانی  لە  عێراق ، ئەو وڵاتەكە لە ملیاران دۆلار بێبەش دەكات، ئەوەش دەبێتە ھۆكار كە سیستمی بانكی لە وڵاتەكە دابڕمیت و ئابوورییەكەی رووبەڕووی ھەڕەشەی گەورە ببێتەوە.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی دەنگە ناڕازیەكان لە پەرلەمانی عێراق، بە دەركردنی ھێزەكانی ئەمەریكا لە وڵاتەكە دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمەریكاوە، بەڵام وادیارە  ئەمەریكا بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو بڕیارەی نابێت بە مانەوەی ھێزەكانی لە عێراق.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریكی لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووە، واشنتن دەڵێت "لە ئەگەری دەركردنی ھێزە سەربازییەكانی لە عێراق، ئەوە سزا دەسەپێنێتە سەر ئەو وڵاتە و ھەڕەشەی كردووە كە عێراق لە ملیاران دۆلار بێبەش بكات"، ھاوكات بانكی ناوەندی عێراق زوو وەزارەتی دارایی و سەرۆكایەتی دیوانی چاودێری دارایی لە چوارچێوەی كۆبوونەوەیەكدا رایانگەیاندووە، ئەگەر بێتو عێراق دۆلار رووی تێنەكات، ئەوە بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دراوە بیانییەكانی دیكە دادەكەوێت و ئەوكات دەبێت بە دوای دراوێكی جێگرەوە بگەڕێت. تەنانەت ئەگەری ئەوە ھەیە كە لایەنە عێراقییەكان لە چالاكییەكانیان لەگەڵ سەرجەم كۆمپانیا جیھانییەكان بەتایبەتی نەوتی، بەتایبەتی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت سۆمۆ، بێبەش بكات.

تاوەكو ئێستا دیار نییە قەبارەی پارەكانی عێراق لەلای بانكی ناوەندی ئەمریكا چەندە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەكە، ئەو بڕە پارەیەی كە عێراق لە ھەژمارەكەیدا ھەیبووە تا كۆتاییەكانی 2018، بەبڕی 32 ملیار دۆلار بووە و ئەگەر بێتو ئەو بڕیارە جێبەجێبكرێت. ئەو عێراق توانای راكێشانی ھیچ بڕە پارەیەكی لەو ھەژمارە نامێنێت و بەو جۆرەش سیستمی بانكی لە عێراق دادەڕمێت.

لەو بارەیەوە ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت "ئەو ھەڕەشەیە كاریگەری نەرێنی گەورە دەكاتە سەر ئابووری عێراق".

وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاندووە، بەرپرسێكی گەورەی ئەمەریكا چوارشەممەی ھەفتەی رابردوو لە رێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەڕی عێراقی گووتووە، كە ئەگەر بێت و ئەو سزایە لەسەر وڵاتەكە بسەپێنرێت لەلایەن ئەمەریكاوە، ئەو دەبێت چاوەڕێی زیانی یەكجار گەورە ببنەوە، چونكە ئەو سزایە سەرجەم قەوالەكانی عێراق لە ھەژمارەكە سڕ دەكات .

 ئەمە لەكاتێكدایە بانكی فیدڕاڵی لە ئەمەریكا خزمەتگوزاری بانكی بۆ نزیكەی 250 بانكی ناوەندی و دامەزراوەی حكومی لەسەرانسەری جیھان پێشكەش دەكات و دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە كە لە رێگەی سزاوە ئەو ھەژمارانە سڕ بكات.

ھ.م