نییمار: زۆر دڵته‌نگم كه نه‌متوانیوه هاوشانی ئه‌م 4 یاریزانه یاری بكه‌م
.jpg)
نێیمار دا سیلڤا ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا خۆزگه ده‌خوازێت كه ده‌رفه‌تی یاریكردنی له پاڵ چوار یاریزان هه‌با كه زۆر سه‌رسامه پێیان، دیارترینیان رۆناڵدۆی به‌رازیلی و زینه‌دین زێدانه و ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆش ناهێنێت.
نێیمار له لێدوانێكدا كه له تویته‌ری رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆر یاریزان هه‌ن كه خۆشی ده‌وێن و خۆزگه‌ی ده‌خوازست هاوشانی ئه‌وان یاری كردبا، به‌ڵام بۆی نه‌ره‌خساوه.
له‌مباره‌یه‌وه نێیمار ده‌ڵێت: رۆماریۆی به‌رازیلی یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه به په‌رۆش بووم بۆ ئه‌وه‌ی هاوشانی ئه‌و یاریم كردبا، له دوای ئه‌ویش رۆناڵدۆی هاونیشتیمانم كه به‌داخه‌وه ته‌نیا له یاری ماڵئاوایی ئه‌و یاریزانه بۆ یه‌كه‌مجار یاریم كردووه و ئاواتی من ئه‌وه‌بوو بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له یه‌ك تیپ یاریم له‌گه‌ڵ كردبا.
نێیمار له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ناوی دوو یاریزانی دیكه‌ش ده‌ستنیشان ده‌كات كه نه‌یتوانیوه هاوشانی ئه‌وان یاری بكات و خۆزگه‌ی ده‌خواست ده‌رفه‌ت هه‌با له پاڵ هه‌ریه‌ك له ئیسبراهیمۆڤیچ و زینه‌دین زێدان یاری كردبا.
نێیمار كه ماوه‌ی 3 ساڵ هاوشانی لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا یاری كردووه، به‌ڵام له لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه به ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ناكات.
