جه‌ستن بیبه‌ر: تووشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده بووم
K24 – هه‌ولێر:
هه‌وادارانی ئه‌ستێره‌ی ده‌ركه‌وتووی گۆرانی كه‌نه‌دی "جه‌ستن بیبه‌ر" تاساون به‌و هه‌واڵه‌ی ئه‌ستێره‌كه‌یان له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندرووستی خۆیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئینستاگرام"، ئه‌ستێره‌ی كه‌نه‌دی، "جه‌ستن بیبه‌ر" نووسیویه‌تی: "تووشی نه‌خۆشی لایم بووم، كه هێشتا زانستی پزیشكی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌و نه‌خۆشییه سه‌رده‌كێشێت بۆ هه‌وكردنی مێشك و له‌ناوچوونی یادگه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "زۆرێك پێیان وابوو من ئاڵووده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانم به‌ڵام له‌و درككردنه‌یان به هه‌ڵه‌چوون و به‌م دواییانه پشكنینم كردووه و من تووشی نه‌خۆشی لایم بووم و ته‌نیا ئه‌وه‌ش نییه، به‌ڵكو تووشی نه‌خۆشی تای غوده بوومه، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێستم درووست كردووه و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی مێشك درووست ده‌كات".
نه‌خۆشی "لایم" په‌كتریاییه و زۆرجار به هۆی پێوه‌دانی زینده‌وه‌ری بچووكه‌وه، كه له كێڵگه و دارستانه‌كان هه‌ن ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ.
سه‌ره‌تا مرۆڤ هه‌ست به خوران و سووربوونه‌وه‌ی شوێنی پێوه‌دانه‌كه ده‌كات، وه‌ك پێوه‌دانی هه‌ر زینده‌وه‌رێكی دیكه. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ نه‌كرێت، له ماوه‌ی مانگێكدا ته‌شه‌نه ده‌كات و كه‌سه‌كه تووشی هه‌وكردنی مێشك و ئازارێكی درێژخایه‌ن له جومگه‌كانی ده‌كات و یادگه‌ی زیانی به‌رده‌كه‌وێت.
نه‌خۆشی تای غوده، كه چه‌ند ناوێكی دیكه‌شی هه‌یه، نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه و به گشتی گه‌نجان تووشی ده‌بن و له رێی لیكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و له نیشانه‌كانی، ماندووبوون و داهێزرانی به‌رده‌وام و ئازاری ماسوولكه‌كان و سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌یه له‌سه‌ر پێست.