به‌ركه‌وتوانی كیمیایی بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرێن
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، به مه‌به‌ستنی پشكنین و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رەوانەی دەرەوە بكرێن.
ئازاد موستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، بۆ ئەو بەركەوتوانەی ناویان دەرچوو بوو لە لیژنەی یەكەمی پشكنینی بەركەتوانی چەكی كیمیایی نیشتەجێی هەر سێ پارێزگاكانی هەڵەبجە و سلێمانی و هەولێر، بۆ چوونە دەرەوەی وڵات، 35كەسی لیژنەكانی بەڕێوبەرایەتی و 18 كەسی ئەوانەی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیایباران ناردبوونیە دەرەوە لە ماوەكانی پێشوو، واتە كۆی 53 بەركەوتوونه و ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرێن.
گوتیشی: له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌وڵده‌درێت چاره‌سه‌ی پێویست و پشكنینی نوێ بۆ ره‌وشی ته‌ندرووستیان بكرێت.