هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ کوردستان24 دەدوێت

چیرۆکێکی سەڵاحەدین دەمیرتاش کرایە شانۆ

K24 – هه‌ولێر:

لە شاری ئیستانبوڵ، چیرۆكی دەوران كە لە ساڵی 2016 لەلایەن دەمیرتاش لە زیندانەوە نووسراوە، بە شانۆگەرییەك نماییشكرا.

ئامادەكارانی شانۆكە ئاماژە بەوە دەكەن، لەبەر ئەوەی چیرۆكەكە لەلایەن دەمیرتاش نووسراوە، زۆر ھونەرمەند بە ترسەوە كاریان لەسەر دەكرد و بەشێكیشیان رەتیانكردووەتەوە رۆڵ بگێڕن.

باشاک دەمیرتاش، ھاوژینی دەمیرتاشیش دەڵێت، ستەمكارییەكی گەورە بەرامبەر دەمیرتاش دەكرێت و سیستمی دادوەری تێكچووە.

دەشڵێت، ئەنجامدانی ئەم کارە هونەرییە، بە واتایی یەکگرتووی دێت، هیوادارم ئەو یەکگرتووییە بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەوشی تەندروستی سەڵاحەدین دەمیرتاش زۆر خراپە.

H.J