سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا په‌نا بۆ "حه‌شارگه‌كانی سه‌دام" ده‌به‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له شه‌وی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی سنووری پارێزگای ئه‌نبار، سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا په‌نایان بردووه بۆ ئه‌و حه‌شارگانه‌ی له ماوه‌ی شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا، له لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه درووستكراوون.
حه‌شارگه‌كان له شێوه‌ی هه‌ره‌م له چه‌ند شوێنێكی سه‌ربازگه‌كه‌دا درووست كراوون و هه‌رچه‌نده بۆ خۆپارێزی له مووشه‌كی بالیستی نه‌كراون، به‌ڵام به جۆرێك درووست كراوون كه مووشه‌كی ئێرانی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر درووست نه‌كات و دیواره‌كانی به ئاراسته‌ی ئێران‌دا لار درووست كراوون.
له لێدوانیاندا بۆ كه‌ناڵی (CNN) سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باسیان له‌وه كردووه، ئه‌و ژێرزه‌مین و حه‌شارگانه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام درووست كراوون پته‌وتر و به‌هێزترن له‌وانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ خۆ پاراستن له هێرشی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی عێراق درووستیان كردووه.
ئه‌و مووشه‌كه بالیستیانه‌ی ئێران به‌كاریان ده‌هێنێت به لانیكه‌م نیو ته‌ن مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌یان هه‌ڵگرتووه و مه‌ترسی زیاتریان هه‌یه، له‌و مووشه‌ك و تۆپ و هێرشانه‌ی له عێراقه‌وه ده‌كرێته سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، سوپای ئه‌مه‌ریكا، كه له 2003ه‌وه له عێراقه هیچ قایمكارییه‌كی بۆ خۆپاراستن له هێرشی مووشه‌كی نه‌كردووه.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سه‌ربازگه‌كه رایگه‌یاندووه، پێش چه‌ند كاتژمێرێك له هێرشه‌كه زانیاریمان پێگه‌یشتبوو، كه سه‌ربازگه‌كه‌مان ده‌كرێته ئامانج.
به‌ره‌به‌یانی هه‌شتی ئه‌م مانگه، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی بالیستی ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سنووری پارێزگای ئه‌نبار كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردووه، له كاتژمێر (11)ی شه‌وی 7ی ئه‌م مانگه هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان چوونه‌ته ژێرزه‌مین و حه‌شارگه‌كانه‌وه و تا ساتی مووشه‌كبارانه‌كه له چاوه‌ڕوانیدا بوونه.