به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، هێرشێكی مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی "تاجی" له باكووری به‌غدا.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌مشه‌و (5) مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه كراوون، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێدایه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، به مووشه‌كی كاتیۆشا هێرش كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌كه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌ی عێراق له باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌وه هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی عێراق باسیان له‌وه كرد، كاروانێكی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته سه‌ربازگه‌ی تاجی و له رێی فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگره‌وه، پێداویستی سه‌ربازی زیاتر گه‌یه‌ندراوه‌ته سه‌ربازگه‌كه.