له ئیبراهیم خه‌لیل ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی 27 كیلۆگرام هیرۆیندا
K24 – دهۆك:
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌و ده‌روازه سنوورییه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕی (27) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری "هیرۆین"دا.
روونیكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ویستوویانه به قاچاغ ئه‌و مادده هۆشبه‌ره ده‌ربازی سنووری توركیا بكه‌ن و له دوا بازگه‌ش ده‌رچوونه و پرده‌كه‌شیان به‌جێهێشتووه و هێزه‌كانی ئاسایش له دیوی سنووری توركیا گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا گرتووه.
ئاشكراشیكرد، قاچاغچییه‌كان به‌هارات و بوخوریان پێیدا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌گ بۆنی نه‌كات و ده‌رباز بن.
به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل گوتیشی: به‌و هۆیه‌وه دوو كه‌س ده‌ستگیركراوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییان له‌گه‌ڵ كراوه و وته‌یان وه‌رگیراوه. دۆسییه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و دۆسییه‌كه‌یان راده‌ستی دادگا ده‌كرێت به مه‌به‌ستی دادگاییكردنیان.