رووسیا هێزی ره‌وانه‌ی رمێلان و دێرك كرد

K24 – قامشلۆ:
رووسیا هێزێكی زۆری سه‌ربازی له فڕۆكه‌خانه‌ی قامشلۆوه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی رمێلان و شاری دێركی رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه كرد.
په‌یامنێری كوردستان24 له قامشلۆ رایگه‌یاند، رووسیا هێزێكی زۆری سه‌رباز، كه نزیكه‌ی په‌نجا ئۆتۆمبێل و زرێپۆش و بارهه‌ڵگری سه‌ربازی و تۆپهاوێژ پێكهاتبوو، له فڕۆكه‌خانه‌ی قامشلۆوه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی رمێلان و شاری دێركی رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه كرد.
پێشتر به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی سوچی له 22ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو له‌نێوان توركیا و رووسیا و دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ندێك ناوچه‌ی سنووری، رووسیا هێزه‌كانی خۆی له رۆژئاوای كوردستان زیاتر كردووه.