ئاوارەكانی كەمپی واشۆكان داوای پێداویستییەكانی منداڵان دەكەن
K24 - حەسەكە
ئاوارەکانی کەمپی واشۆکان لە رۆژئاوای كوردستان داخوازییان ئەوەیە پێداویستەکانی تایبەت بە منداڵانیان بۆ دابین بکرێ. ئەوان دەڵێن زۆربەی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان تەنیا پێداویستی گەورە دابین دەکەن و بارودۆخی منداڵان لە ناو کەمپ خراپە و پێویستە پێداویستیەکان دابین بکرێن.
گوڵێ محهمهد، یەكێكە لە ئاوارەكانی كەمپی کەمپی واشۆکان لە حەسەكە، ئەو دایكی سێ منداڵە و منداڵە بچوكەكەی تەمەنی سێ مانگە. گوڵێ بە كوردستان24ی گوت: "منداڵەكانمان پێویستیان بە خۆراك و دەرمانە، بەھۆی سەرماوە منداڵە بچوكەكەم نەخۆشكەوتووە".
یەكێك لە ئاوارەكانی دیكەی ئەو كەمپە بەناوی ھیڤا فەتحی دەڵێ: "رێكخراوە مرۆییەكان تەنھا ھاوكاری بۆ گەورەكان دەكەن و ئەو پێداویستیانەی بۆمان دێنن بۆ منداڵان نییە".
ھ.م