روونکردنەوە لەبارەی نووسراوێکی سەرۆکی لیژنەی نەزاهەی عێراق دەدرێت

"گوایە لیژنەکە داوای کردووە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕدرێت"

K24 – هه‌ولێر:

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کوردستان 24 راگەیاند، ئەو نووسراوەی لەلایەن لیژنەی دەستپاکیەوە دەرچووە، هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.

راشیگەیاند، جێگری سەرۆکی دەستەی دەستپاکی واژۆی لەسەر کردووە، لەکاتێکدا سەرۆکی لیژنەکە ئاگاداری ئەو نووسراوە نییە.

هاوکات گووتیشی ئەگەر بودجە پەسەند نەکرێت ئەوا حکوومەت پابەندە بۆ مووچە یەک لەسەر دوازدەی بودجەی 2019 خەرج بکات.

بەگوێرەی "نوسراوەكەی سەرۆكی لیژنەی نەزاهە" کە لە چەند رۆژی رابردوو بڵاوکراوەتەوە، داواکراوە مووچەی فەرمانەبەرانی هەرێم ببڕێت، بەڵام ئەو نووسراوە رەتکرایەوە.

H.j