بەھۆی ئێران ئیدارەی ترەمپ هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات
K24 - ھەولێر
رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی ترەمپ هەڕەشەی سزادان بە سەپاندنی پێناسی گومرگی بۆ سەر هاوردەی ئۆتۆمبێلی ئەوروپا کردووە، ئەگەر هەر یەکە لە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا بە فەرمی راینەگەیەنن ئێران رێککەوتنی ئەتۆمی پێشێلکردووە.
هاوکات فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا رۆژی سێشەممە، بە فەرمی بڕگەیەکیان لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کارا کردووە، کە تاران بە پێشێلکردنی بەندەکانی رێککەوتنەکە تۆمەتبار دەکات و ئێرانیش رەخنەی لەو بڕیارە گرت.
ئەو سێ وڵاتە دەڵێن، هێشتا مەبەستیانە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران سەرکەوتوو بێت، سەرەڕای ئەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنەکە کشایەوە و جارێکی دیکە سزای بەسەر ئێراندا سەپاند.