لیزا فه‌له‌كه‌دین: شایسته‌ی دارایی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون ده‌ستكاری ناكرێت

K24 – هه‌ولێر:
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، له پڕۆژه یاسای چاكسازیدا توانرا پارێزگاری له شایسته داراییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون بكرێت و راشیگه‌یاند، ئه‌م پڕۆژه یاساییه هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت له فراوانكردنی چاكسازی له گشت سێكته‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی باسی له‌وه‌شكرد، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان پێویسته دڵنیا بن، كه هیچ شایسته‌یه‌كی داراییان نابڕدرێت.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای چاكسازیی پەسندكرا.
لە كۆبوونەوەكەدا ماددەكانی پڕۆژەیاسای چاكسازیی خوێندرایەوە و لەگەڵ ئەو پێشنیازانەی لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەكان خراونەتەڕوو، بۆ ئەوەی ماددەكان وەكخۆیان پەسند بكرێن یان پێشنیازەكان جێیان بگرنەوە، دواتر كۆی پڕۆژەیاساكە خرایە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسند كرا.