ئامانج ره‌حیم: دەمانەوێت ببینە خاوەن یاسایەكی خانەنشینی یەكگرتو
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانج لە چاكسازی، ھێنانەدی دادپەروەرییە و دڵنیایی دەدەینە مووچەخۆران، شایستە داراییەكانیان كەم ناكرێتەوە. گوتیشی: دەمانەوێت ببینە خاوەنی یاسایەكی خانەنشینی یەكگرتوو.
له هه‌رێمی كوردستان كار به 12 یاسای تایبه‌ت به خانه‌نشینی ده‌كرێت و به‌و هۆیه‌وه گرفت له جیاوازی مووچه‌ی خانه‌نشینی درووست بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نیوه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌كی تایبه‌ت به خانه‌نشینی ته‌واوكراوه.
هاوكات بڕیاره حكومه‌تی هه‌رێم تا ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ، پڕۆژه‌یاسایه‌كی گشتگیر له باره‌ی خانه‌نشینی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.
به گوێره‌ی ستراتیژی حكومه‌ت كه‌رتی خانه‌نشینی یه‌كبخات و سه‌رجه‌م پۆست و وه‌زیفه ره‌سمییه‌كان به گوێره‌ی یه‌ك یاسای خانه‌نشینی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.