یه‌كێتی ئه‌وروپا: عێراق به‌جێناهێڵین
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، پیته‌ر ستانۆ هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه گوایه به‌هۆی گرژییه‌كانی ئه‌مدوایه به‌نیازن عێراق به‌جێبێڵن و گوتیشی: یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌رگیز عێراق به‌ته‌نیا به‌جێناهێڵێت و به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكارییه‌كانیان بۆ گه‌لی عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌و گوته‌بێژە گوتیشی: له هه‌وڵه‌كانیان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس، رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی پێی راگه‌یاندووین، به‌غدا ده‌خوازێت سه‌رباز و راوێژكاره‌كانی ئه‌ڵمانیا له وڵاته‌كه‌ی بمێننه‌وه.
دوێنێ له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له وتارێكدا گوتی: له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، دڵنیا كراومه‌ته‌وه، كه عێراق ده‌یه‌وێت هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان بمێننه‌وه بۆ هاوكاریكردنی هێزه عێراقییه‌كان.