وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی: په‌سندكردنی یاسای چاكسازی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ته
K24 – هه‌ولێر:
وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به كوردستان24 راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ توانرا به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و پڕۆژه یاساییه په‌سه‌ند بكه‌ن، كه زیاتر له (100) رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ناو هۆڵی په‌رله‌مان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت رایگه‌یاند.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای چاكسازیی پەسندكرا.
لە كۆبوونەوەكەدا ماددەكانی پڕۆژەیاسای چاكسازیی خوێندرایەوە و لەگەڵ ئەو پێشنیازانەی لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەكان خراونەتەڕوو، بۆ ئەوەی ماددەكان وەكخۆیان پەسند بكرێن یان پێشنیازەكان جێیان بگرنەوە، دواتر كۆی پڕۆژەیاساكە خرایە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسند كرا.
ھەر ئەمڕۆ و پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە زاری سەرۆكی دیوان و وتەبێژ و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، دڵنیایی دایە مووچەخۆران كە بەپێی پڕۆژەیاساكە ماف و مووچەی كەس نابڕدرێت، بەتایبەتی كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان كە لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جەختی لەسەر كرایەوە.