ئامانج ره‌حیم: بەمزوانە حکوومەت چاکسازی لە داهاتیش ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات، لەوەی چاکسازییەکان بەردەوام دەبن و بەهۆی پەسەند کردنی یاسای چاکسازیشەوە مافی هیچ کەسێکی شایستە نافەوتێت و کەس نان‌بڕاو نابێت.
دکتۆر ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە کوردستان ٢٤ گوتی: پەسەندکردنی یاسای چاکسازی داهاتێكی زۆر بۆ حکوومەت دەگێڕێتەوە و ئەو داهاته‌ش بۆ زیادکردنی مووچه‌ی ئەو خانەنشینیانە بەکارده‌هێنن، کە بڕەکەیان کەمە، گوتیشی: بەمزوانە حکوومەت چاکسازی لە داهاتیش دەکات و پرۆسەی چاکسازیش بەردەوام دەبێت.
لە یاساکەدا بەهیچ شێوەیەک دەستکاری مووچەی خانەوادەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی نەکراوە، ئەوانەشی بە نایاسایی موچەیان وەردەگرت، بۆ لەمەودوا ناتوانن پارەی بندیواری وەرگرن.
سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی حكوومه‌ته‌كه‌ی، كاری له‌پێشینه‌یان هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌بن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه‌یاسایێكی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرد و دواجار رۆژی پێنجشه‌ممه 16/1/2020 توانرا به ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار پڕۆه‌ژه یاساكه تێپه‌ڕێندرێت و بكرێت به یاسا.
H.B