ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵه به سه‌لامه‌تی ته‌ندرووستی عه‌لی سیستانی
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، پیرۆزبایی له عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق كرد، به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی ئه‌مڕۆ بۆی كرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، باڵیۆزخانه‌كه رایگه‌یاند، "به خۆشی و شادییه‌وه هه‌واڵێكی مه‌زنمان له باره‌ی سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ماحه‌تی عه‌لی سیستانی پێگه‌یشت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "رۆڵی سه‌ماحه‌تی عه‌لی سیستانی له به‌دیهێنانی سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی عێراق له‌به‌رچاوه، كه هه‌میشه زامنی سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه بووه و نزا ده‌كه‌ین به زوویی چاك ببێته‌وه".
ئه‌مڕۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ سیستانی كرا، كه به هۆی كه‌وتنه‌وه، رانی چه‌پی شكا بوو.