ئینفۆگرافیك.. ورده‌كاری قۆناغی یه‌كه‌می رێككه‌وتنی چین و ئه‌مه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
زیاتر لە ساڵ و نیوێكە جەنگی بازرگانی لە نێوان ئەمه‌ریكا و چین سەریھەڵداوە. كاتێك ئه‌و شه‌ڕه دەستیپێكرد، كە تەرازووی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات ھاوسەنگ نەبوو.
كاتێك چین بووە ئەندام لە رێكخراوی بازرگانی جیھانی، ئەمه‌ریكا داوای كرد مەرجی بەسەردا بسەپێندرێت، لێرەدا ئەو كێشەیە درێژەی كێشا، چونكە بە ھۆی نزمی بەھای یوان و ھێزی كار لە چین، ھەناردەی چین بەراورد بە ھاوردەی ئەمه‌ریكا زیادیكرد، ئەوەش بەردەوام بوو تا وای لێھات بەشێك لە كۆمپانیا ئەمه‌ریكییەكان بنكەكانیان بۆ چین گواستەوە و لەوێ كاڵاكانیان بەرھەمبھێنن، بۆ نموونە ئەو موبایلە ئایفۆنەی، كە لە بەردەستمانە و چەندین كۆمپانیای زەبەڵاحی وەك تێسلا، ئەمه‌ریكیین، چونكە تێچووەكەی ھەرزانتر بوو، بۆیە لە چین بەرھەمھێنرا، لێرەدا چین بەوە نەوەستا و تەكنەلۆژیا ئەمه‌ریكییەكانی لە بەرھەمی خۆیدا كۆپی كرد، لە ئەنجامیشدا ھەناردەكەی لە ئەمه‌ریكا زیاتر بوو و ترەمپیش بۆ پشتگیری كردن لە بەرھەمی ناوخۆ، داوای چاوخشاندنەوە بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ چین كرد.
ئاماده‌كردنی: پێشڕه‌و میرانی
پێشكه‌شكردنی: ئه‌ژین قادر