لاڤرۆڤ: هه‌سه‌ده به پاره چه‌كدارانی داعش ئازاد ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "سێرگی لاڤرۆڤ" رایگه‌یاند، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، له به‌رامبه‌ر بڕێكدا پاره‌دا چه‌كداره ده‌ستگیراوه‌كانی داعش ئازاد ده‌كه‌ن.
لاڤرۆڤ له كۆتایی كۆنگره‌ی به‌رلین له باره‌ی لیبیاوه وتارێكی پێشكه‌شكرد. تێیدا باسی له قه‌یرانی لیبیا و سووریا كرد.
هاوكات ئه‌مڕۆ هه‌ینی له مۆسكۆ، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و تێیدا پوخته‌یه‌كی له باره‌ی سیاسه‌تی رووسیا له ماوه‌ی ساڵی (2019) خسته‌ڕوو.
په‌خته‌ی وته‌كانی لاڤرۆڤ:
- رووسیا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی پێشووی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌بێت.
- بایه‌خ به هاوبه‌شی ئابووری له‌گه‌ڵ هیندستان و وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و ئاسیا ده‌ده‌ین.
- له‌گه‌ڵ چین زۆر به هاوكۆكی و هه‌ماهه‌نگی به‌رگری له بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی سووریاوه ده‌كه‌ین.
- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و له‌ناوبردنی له سووریا له پێشینه‌ی كاری رووسیایه.
- پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی سووریا له قۆناغێكی پێشكه‌وتوودایه.
- نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات.
- نزیكه‌ی (10) هه‌زار تیرۆریست له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات ماون.
- له زیندانه‌كانی هه‌سه‌ده‌دا چه‌كدارانی داعش راده‌كه‌ن و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه هه‌سه‌ده له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا ئازادیان ده‌كات.
- هه‌وڵی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا بۆ دیاركردنی میكانیزمی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیداره و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت پێشهاته نوێیه‌كانی ئه‌م دواییه بخاته ئه‌ستۆی ئێران.
- چاودێری گفتوگۆی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاییه‌كان له باره‌ی ئێرانه‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام قورسه پێشبینی ئه‌نجامه‌كانی بكه‌ین.
- پێویسته گرژی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا خاو بكرێته‌وه.
- واشنتن ده‌یه‌وێت بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگۆڕێت له پێناو رێگرتن له درووستبوونی جه‌مسه‌ری دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
- دژی به سه‌ربازیكردنی بۆشایی ئاسمانین.
- پێویسته ئێران له چاره‌سه‌ری سیاسی ئه‌فغانستاندا به‌شدار بێت.
- واشنتن ده‌یه‌وێت ژاپۆنیش بخاته خولگه‌ی خۆی و بیكاته نه‌یاری رووسیا.
- هه‌وڵ هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی رووسیا له شه‌ڕی دووه‌می جیهان بشێوێنن.