سه‌ره‌ڕای خانه‌نشینبوونی پزیشكێك خۆبه‌خشانه له نه‌خۆشخانه‌كان خزمه‌ت ده‌كات
K24 – هه‌ورامان:
پرۆفیسۆری پزیشك دكتۆر تاهیر عه‌بدوڵڵا هه‌ورامی، سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵییه‌كانی و به‌سه‌ربردنی ته‌مه‌نێك له كاری پزیشكی، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك رۆژێكی ته‌رخان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بێ به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی نه‌خۆش ببینێت و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌ستنیشان بكات.
دكتۆر تاهیر عه‌بدوڵڵا هه‌ورامی، وه‌زیری پێشووتری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه رۆژێكی هه‌فته‌ی ته‌رخانكردووه بۆ چاره‌سه‌ری بێ به‌رامبه‌ری نه‌خۆشه‌كانی.
هه‌ورامی، رۆژانی هه‌ینی سه‌ردانی ته‌وێڵه و بیاره ده‌كات، كه دوو ناوه‌ندی ژیاری هه‌ورامانن و له‌وێ له بنكه ته‌ندرووستییه‌كان چاوی به نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات.
هه‌ورامی گوتی: هێشتا توانام ماوه و ئه‌م كاركردنه‌م وا ده‌كات دره‌نگتر تووشی له بیرچوونه‌وه ببم.
ئه‌و له ساڵی (1955) له شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه له هه‌ورامان له‌دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له ته‌وێڵه ته‌واو كردووه. ده‌رچووی كۆلیژی پزیشكییه و پسپۆڕی له بواری نه‌شته‌رگه‌ری گشتیی‌دا هه‌یه. له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌ندین بۆردی پزیشكی تایبه‌ت به نه‌شته‌رگه‌ری و بڕوانامه‌ی ئه‌و بواره‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌رك و پیشه‌ی پزیشكی، ماوه‌ی (9) ساڵ نه‌قیبی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان بووه. له ساڵی (2010) بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
سه‌ره‌ڕای خانه‌نشینبوونی به‌رده‌وامه له ئه‌ركه پزیشكییه‌كانی و هاوكاری زۆرێك له نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن و گشتییه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ده‌كات.