"كۆنتی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك له‌ ده‌رگه‌ی ریال مه‌درید ده‌دات"

"كۆنتی واز له‌م یاریزانه‌ی ریال مه‌درید ناهێنێت"

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا و ئیتاڵیا، ئینته‌ر میلان له‌سه‌ر راسپارده‌ی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی لوكا مۆدریچ له‌ ده‌رگه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌دات.

پێگه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئانتۆنیۆ كۆنتی له‌ پێناو لوكا مۆدریچ ناوه‌راستكاری كرواتی واز له‌ ریال مه‌درید ناهێنێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كۆنتی له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی مۆدریچ جوڵاندووه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ مۆدریچ ئامانجی سه‌ره‌كی كۆنتییه‌، به‌ڵام ریال مه‌درید ئاماده‌ نییه‌ له‌ ئێستادا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ بێت، وه‌لێ ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ له‌ هاوینی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری ده‌بن پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له‌ هاوینی 2021 كۆتایی پێبێت.

لوكا مۆدریچی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له‌ هاوینی 2012 له‌ یانه‌ی تۆتێنهام به‌ به‌های 35 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده‌ ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا و خه‌ڵاتی باشترینی جیهانی به‌ده‌ستهێنا، له‌ كۆی 324 یاری، 22 گۆڵ و 52 ئاسیستی بۆ ریال مه‌درید كردووه‌.