سندوقی نەختینە: گومانەكانی سەر گەشەی ئابووری جیھان كەمدەبنەوە

"واژۆكردنی قۆناخی یەكەمی رێككەوتنی نێوان چین و ئەمریكا مانای كۆتاییھاتنی مەترسییەكان نییە"

K24 - ھەولێر

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، كە رێككەوتنی بازرگانی نێوان ئەمەریكا و چین ئەو گومانانە كەمدەكاتەوە كە بەرۆكی گەشەی ئابووری جیھانی گرتووە، بەڵام مەترسییەكان كۆتایییان پێنەھاتووە.

كریستالینا جۆرجیڤیا، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، واژۆكردنی قۆناخی یەكەمی رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و چین ئەو گومانانە كەمدەكاتەوە، بەڵام بە یەكجاری نا و مەترسییەكان ھەر دەمێننەوە لەسەر گەشەی ئابووری جیھان بە گشتی و بە گوێرەی پێشبینییەكانی سندوقی نەختینە، ئەو رێككەوتنە دەبێتە ھۆكار كە لەمساڵدا كۆی گەشەی بەرھەمی ناوخۆیی لە چین بەرێژەی %6 گەشەكردنی تۆماربكات و ئەو رێككەتنەی ئەنجامدراوە چارەسەرێكی كاتییە و ئەو مەترسییانە ھەر دەھێڵێتەوە، كە بەرۆكی وەبەرھێنانی گرتووەتەوە.

ھ.م