یانه‌ی سالامانكا فرۆشتنی بلیتی یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید راده‌گرێت
دوای ئه‌وه‌ی له تیروپشكی قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی سالامانكا كه له خولی پله‌دووی ئیسپانیا یاری ده‌كات رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید بووه‌وه، ئه‌و یانه‌یه له پێناو سه‌لامه‌تی هانده‌رانی بڕیاریدا چیتر بلیتی یارییه‌كه نه‌فرۆشێت.
یانه‌ی سالامانكا كه له خولی پله دووی ئیسپانیا یاریی ده‌كات بڕیاریدا فرۆشتنی بلیتی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا رابگرێت.
یانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه چیدیكه پێشوازی له داواكارییه‌كانی هانده‌ران بۆ فرۆشتنی بلیتی یارییه‌كه‌یان له قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ناكه‌ن كه بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت.
رۆژنامه‌ی ماركا بڵاویكردۆته‌وه ئه‌م بڕیاره‌ی یانه‌كه له‌پێناو سه‌لامه‌تی هانده‌رانه چونكه یاریگه‌كه‌یان بچووكه و شوێنی ته‌نیا 4 هه‌زار هانده‌ر ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی سالامانكا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا رۆژی چوارشه‌ممه به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاری ده‌كات، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌و یانه‌یه له ساتی ئاشكرابوونیان كه رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید بوونه‌وه ئاهه‌نگی خۆشیان گێرا.