ماكرۆن: ده‌بێت چه‌كدارانی سووریا له لیبیا بچنه ده‌ره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن"، رایگه‌یاند، پێویسته كۆتایی به مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی سووریا له سه‌ر خاكی لیبیا بهێنرێت.
له میانی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی "به‌رلین" له باره‌ی ئاشتی لیبیاوه، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتی: "فه‌ره‌نسا نیگه‌رانه له بوونی چه‌كداره بیانییه‌كان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سووریا، كه روویان كردووه‌ته لیبیا".
گوتیشی: "پێویسته كۆتایی به بوون و مانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه له‌سه‌ر خاكی لیبیا بێت".
له وتاره‌كه‌یدا "ماكرۆن" هیچ ئاماژه‌یه‌كی به هێرشی "خه‌لیفه حه‌فته‌ر" بۆ سه‌ر ته‌رابلووسی پایته‌ختی لیبیا نه‌دا. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز" تێبینی كردووه.
ئه‌مڕۆ له به‌رلین كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی لیبیا به به‌شداری سه‌رۆك و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی (11) وڵاتی جیهان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، توركیا زیاتر له (2) هه‌زار چه‌كداری سووریای گواستووه‌ته‌وه بۆ لیبیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له ته‌رابلووس و حكومه‌تی "ویفاقی نیشتمانی" بكه‌ن و به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی "خه‌لیفه حه‌فته‌ر" بده‌نه‌وه، كه له لایه‌ن میسر، سعوودییه و ئیماراته‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت و هه‌وڵده‌دات ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر پایته‌ختدا.