ئێران بە فەرمی زانیاری لەبارەی ھێرشی مووشەكی ئاشكرا دەكات
عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کە ئەوان پێش ئەنجام دانی هێرشە مووشەکیەکەیان بۆ سەر پێگەکانی ئەمەریکا لە عێراق، حکوومەت و سوپای عێراقیان بە فەرمی ئاگادار کردووەتەوە.
جەختیش دەکاتەوە، لەهەر شێونێکەوە هێرشێیان بکرێتە سەر یان پیلانیان لە دژ دابڕێژێت وەڵامیان دەبێت.
مووسەوی گوتی: "ئێمە بە ئاگاداری حکوومەت و هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەو هێرشەمان ئەنجامدا، ئەوەش کە بۆچی حکوومەتی عێراق هێرشەکەی ئیدانە کردووە، ئەوە دەبێ راگەیاندنەکان بە دوادوچوونی بۆ بکەن، ئێمە رێز لە سەرەوەری خاکی عێراق دەگرین و دژی هەبوونی هێزە بیانییەکانیان لەو وڵاتەدا، پێشتریش هۆشداریمان دابوو، کە لە هەر شێونێکەوە هێرشمان بکرێتە سەر یان پیلانمان لە دژ دابڕژێت، کاردانەوەی تووندمان دەبێت".
ھ.م