ئێران هه‌ڕه‌شه له كۆریای باشوور ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆریای باشوور كرد، ئه‌گه‌ر كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه‌ی كه‌نداو بكات، رێككاری پێویستی له دژ ده‌گرێته به‌ر.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی رایگه‌یاند، كۆریای باشوور بڕیاریداوه كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن بكات، ئه‌و هه‌نگاوه قبوڵكراو و بنیاتنه‌رانه نییه.
گوتیشی: ئێران رێككاری پێویست له دژی سیئۆل ده‌گرێته به‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه بنێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و راپۆرته میدیاییانه دێت، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، سیئۆل به نیازه كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كانی له كه‌نداوی عه‌ده‌ن، كه ئه‌ركیان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ته ده‌ریاییه‌كانه ره‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز بكات.