17 چه‌كداری سووریا دوای چوونیان بۆ لیبیا خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئیتاڵیا
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یان، (17) چه‌كداری سه‌ر به میلیشیاكانی لایه‌نگری توركیا، دوای ئه‌وه‌ی گواستراونه‌ته‌وه بۆ لیبیا، به قاچاغ خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئیتاڵیا.
روانگه‌كه له زاری كه‌سوكاری ئه‌و چه‌كدارانه‌وه باسی له‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه به فڕۆكه تا لیبیا رۆیشتوون و له‌وێ چه‌كیان داناوه و به قاچاغ خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئیتاڵیا و ژماره‌یه‌كیش روویان له جه‌زائیر كردووه.
به گوێره‌ی زانیاری روانگه‌كه، تا ئێستا زیاتر له (2400) چه‌كداری به‌رهه‌ڵستكاری سووریا له لایه‌ن توركیاوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ لیبیا به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له حكومه‌تی ته‌رابلووس و شه‌ڕ كردن له دژی هێزه‌كانی "خه‌لیفه حه‌فته‌ر"، كه نه‌یاری توركیایه له لیبیا.
راپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، توركیا ده‌یه‌وێت له ماوه‌ی داهاتوودا ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ده‌یانێرێته لیبیا بگه‌یه‌نێته (6) هه‌زار چه‌كدار.