لایەنەكان له‌ ئه‌نجامدانی چاكسازیدا پاڵپشتی حكوومەت دەكەن

یاسای چاكسازی لایەنەكان خۆشحاڵ دەكات
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان، لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکوومەتی ھەرێم، پەسەند کردنی پڕۆژەیاساکە بە کارێکی گرنگ و پێویست دەزانن و پشتگیریی لە ھەنگاوەکانی حکوومەت دەکەن بۆ جێەجێکردنی یاساکە.

لایەنە سیاسییەکان و ھاووڵاتیانیش چاویان لەوەیە پڕۆژەیاساکە گۆڕانکاری لە ژیان و گوزەرانی خەڵك بکات و ستایشی ھەوڵەکانی سەرۆکی حکوومەت و کابینەی نۆیه‌م دەکەن بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەکە. بەرپرسێکی پارتی دەڵێت "بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز دروشمی پارتی بووە لە ھەڵبژاردنی رابردوودا، ئه‌مه‌ش بە رێکخستنەوەی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی وڵات دەکرێت، بە واتا سیاسییه‌كه‌یش بەم کارە دەوترێت چاکسازی".

ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیش پەسەند کردنی یاسای چاكسازی بە ھەنگاوێکی باش ناو دەبات و ڵێت "دەبوایە زووتر چاکسازی بکرایە، دەبێت چاکسازی سەرجەم بوارەکان بگرێتەوە، وەکو یەکێتیش پشتگیریی لە ھەموو پڕۆژەیەکی چاکسازی دەکەین".

بزووتنەوەی گۆڕانیش لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی رابردووی جڤاتی نیشتمانیاندا پشتگیریی پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکەیان کردووه‌، بە پێویسیتی ده‌زانن ھەنگاوەکانی چاکسازی خێراتر و باشتر بکرێت و زۆر بواری دیکەش بگرێتەوە.

ھ.م