ژنانی داعش دەستبەرداری ھزری خۆیان نابن
K24 - حەسەكە
لە كەمپی ھۆلی رۆژئاوای كوردستان، ژمارەیەكی زۆر خێزان و منداڵی چەكدارانی داعش و چەكداری دەستگیركراوی داعش نیشتەجێن. ئەو كەسانە ھێشتا دەستبەرداری بیروباوەڕی داعش نەبوونە و له كارهكانیان پەشیمان نین.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێشتر مەترسی لە زۆری ژمارەی ژن و منداڵانی داعش لەو كەمپە راگەیاندووە و بە بۆمبێكی مەترسیدار ناوی بردووە. ژنانی چەكدارانی داعش دەڵێن، ھیچی ھەڵەیان نەكردووە و ئەگەر ژیان دووبارە ببێتەوە، ئهوا ھەمان رێگەی پێشوو دەگرنە بەر.
كەمپی ھۆل گەورەترین كەمپی ژن و منداڵی چەكدارانی داعشە لە رۆژئاوای كوردستان، كە زیاتر لە 10 ئەندامی پێشووی داعش لەوێ نیشتەجێن و زۆربەی ئەو ژن و منداڵانەش خەڵكی وڵاتە ئەوڕوپییەكانن.
ھ.م