3 په‌رله‌مانتاری "نه‌وه‌ی نوێ" جیابوونه‌وه‌یان راگه‌یاند و نهێنییه‌كی "شاسوار"یان ئاشكرا كرد
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سێ په‌رله‌مانتاری سه‌ر به "نه‌وه‌ی نوێ" وازهێنانی خۆیان له "جوڵانه‌وه‌كه" راگه‌یاند. گوتیشیان: وه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مان ده‌مێننه‌وه. هاوكات به‌ڵێنیشیان دا، خانه‌نشینی په‌رله‌مان ره‌ت بكه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا، هه‌ریه‌ك له "دیاری ئەنوەر، سیروان بابان، مەم بورهان قانع" نووسیویانه: "وەكوو ئەوەی پێشتر بەڵێنمان بە دەنگدەرانمان دابوو، بە هەموو شێوەیەك موچەی خانەنشینیی پەرلەمانیی رەت دەكەینەوە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "چەند مانگێكیشە بەهۆی بەلاڕێدابردنی فراكسیۆن و جوڵانەوەی "نەوەی نوێ"وە لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەكەوە، هیچ پەیوەندییەكمان بە فراكسیۆن و جوڵانەوەكەوە نەماوە، هەر بۆیە لە ئێستایشەوە بە فەرمیی جیابوونەوەی خۆمان رادەگەیەنین و وەكوو پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان دەمێنینەوە".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، په‌رله‌مانتار، "سیروان بابان" له راگه‌یه‌ندراوێكی تایبه‌تدا، "شاسوار عه‌بدولواحید"ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌ی به "ده‌ستتێكه‌ڵكردن لەگەڵ دەزگایەکی جاسووسی ناوخۆ تاکوو مەلەفەکانی دادگای بۆ ھەڵپەسێرن" تۆمه‌تبار كردووه.
سیروان بابان نووسیویه‌تی: "هۆكاری سه‌ره‌كیی كێشه‌كان ئەوە بوو، شاسوار عەبدولواحید وەك بەڵێنی بە ئێمە دابوو، واز لە بازرگانی و گرێبەستە بازرگانییەکان بھێنێ، بە پێچەوانەوە، نەك وازی نەھێنا، بەڵکوو فراوانتری کرد و پەلی ھاویشت بۆ بەغداد و دەرەوەی وڵات".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تکامان لە شاسوار عەبدولواحید کرد، حەقی خەڵکەکە لە پشکەکانی چاڤی لاند بگێڕێتەوە و (52) ملیۆن دۆلارەکە بداتەوە بە حکوومەت".
ئاشكراشی كردووه، كه شاسوار په‌یوه‌ندیی نهێنی له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی "سیخوڕی"دا هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی سیروان بابان ناوی بردووه و نووسیویه‌تی: "نەك ھەر بە گوێی ئامۆژگارییەکانی ئێمەی نەکرد، بەڵکوو کەوتە رێکەوتنی نھێنیی ژێر بە ژێر و دەست تێکەڵکردن لەگەڵ دەزگایەکی جاسووسیی ناوخۆ تاکوو مەلەفەکانی دادگای بۆ ھەڵپەسێرن".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان نووسیویه‌تی: "بەھۆی راستگۆنەبوونی شاسوار عەبدولواحیدەوە، سەرکردەکانی جوڵانەوەی نەخێر لە دژی ریفراندۆمەکە وازیان ھێنا، دامەزرێنەرانی نەوەی نوێ وازیان ھێنا، سەرکردەکانی کۆنگرەی یەکەمی دامەزراندن وازیان ھێنا، ئێستا بەشێك لە سەرکردایەتیی کۆنگرەی دووەمیش وازیان ھێناوە".
له باره‌ی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارانی "نه‌وه‌ی نوێ"شه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرای كردووه، كه "شاسوار" پیلانێكی نوێی بۆیان داناوه و نووسیویه‌تی: "شاسوار عەبدولواحید پێیان دەڵێت: ئێوە تەمەن و ساڵی خزمەتتان کەمە، بۆیە ئەگەر ئێستا خانەنشین بکرێن، بە کەمتر لە 2 ملیۆن خانەنشین دەبن، ئێمە دوو ھەڵبژاردنمان لە پێشە، ھی عێراق و کوردستان، من دەتانکەمەوە بە کاندید و ئەوسا، لەبری 2 ملیۆن دینار، زیاتر لە ھەشت ملیۆن دینار وەردەگرن. بەوجۆرە دوای فشارەکانی من و ئەو رێكکەوتنە، ئینجا رایانگەیاند خانەنشینی رەت دەکەنەوە".
له كۆتاییدا سیروان بابان نووسیویه‌تی: "داوا لە شاسوار عەبدولواحید دەکەم، کە دوای دەرچوونی یاساکە ھیچیتر پەنا نەبات بۆ رێکكەوتن و سەفەقاتی ژێربەژێر و نھێنی لەگەڵ حزبەکانی دەسەڵات و خۆی (52) ملیۆن دۆلارەکە بگێڕێتەوە بۆ حکوومەت".
هه‌روه‌ها په‌یامێكی تایبه‌تی ئاراسته‌ی "شاسوار عه‌بدولواحید" كردووه و تێیدا ده‌ڵێت: "برای بەڕێز، ئەو پارەیەی تۆ بە رێکكەوتنی ژێربەژێر وەرتگرتووە، ھەزاران جار زیاترە لە ھەموو خانەنشینی ھەموو پەرلەمانتاران پێکەوە، چ جای بگات بە مووچە و خانەنشینی کەمئەندامان و فەرمانبەرانی حکوومەت. ئەگەر تۆ و کۆمپانیاکان ئەو پارانە بگێڕنەوە، دەکرێت ھەزاران کیلۆمەتر شەقام و رێگاوبانی پێ چاک بکرێتەوە. سەدان قوتابخانەی بۆ منداڵانی کەمدەرامەت پێ دروست بکرێت. دەیان نەخۆشخانە و سەدان پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی پێ بکرێتەوە.