چین كڕینی كاڵا لە ئەمەریكا زیاد دەكات
K24 - ھەولێر
چین رایدەگەیەنێت، كە بەگوێرەی یاسای بازاڕە جیھانییەكان، ئاستی ھاوردەكانی لە ئەمەریكا زیاد دەكات.
لیژنەی نیشتمانیی بۆ پەرەپێدان و چاكسازیی چین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چین تەنیا لەسەر بنەمای یاساكانی بازاڕ، دانوستاندن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەمەریكا دەكات و ھەر لەسەر ئەو بنەمایەش ھاوردەكانی لە كاڵا و بەرھەمی ئەمەریكی، بەگوێرەی ویستی بەكاربەر و خواست لە بازاڕەكاندا زیاد دەكات.
لیژنەكە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەمەریكا له كهرتهكانی وزه، كاڵای پیشەسازی، كشتوكاڵ، چاودێریی تەندروستی و خزمەتگوزارییە داراییەكاندا، خاوهنی بهرههمی كوالێتیی بهرزه و چینیش ئاستی كڕینی ئەو كاڵا و خزمەتگوزارییانە لە ئەمەریكا بۆ ماوەی 2 ساڵی داھاتوو، بە بڕی 200 ملیار دۆلار زیاد دەكات، بەڵام ئهمه بەرامبەر بە كەمكردنەوەی پێناسی گومرگی لەلایەن ئەمەریكاوە دهكرێت.
ھ.م