كۆمپانیایەكی چینی گرێبەست بۆ دەرھێنانی نەوت لەگەڵ عێراق دەكات
K24 - ھەولێر
كۆمپانیایەكی چینی گرێبەستێكی تایبەت بە دەرھێنانی نەوت لە عێراق لەگەڵ كۆمپانیایەكی عێراقی واژۆ دەكات، كە بە بەھای 27 ملیۆن دۆلارە.
كۆمپانیای چۆنگمانی تایبەت بە نەوت و گازی سروشتی لە چین رایگەیاند، گرێبەستێكی لەگەڵ عێراق واژۆ كردووە بە بەھای 27 ملیۆن دۆلار و لە رێگەیەوە دەست دهكهن بە ھەڵكەندنی بیرە نەوت لە عێراق.
كۆمپانیا چینییەكە ئاماژەی بەوەش دا، گرێبەستەكە لەگەڵ كۆمپانیای وێزرفورد ئەنجام دراوە كە لە باشووری عێراقە.
كۆمپانیای وێزرفوردی چینی بە یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاریی نەوت و گازی سروشتی دادەنرێت، كه بەرھەم و خزمەتگوزاریی ھەڵكەندنی بیرە نەوت و گازی سروشتی دابین دەكات و دواتر بەرھەمی دەھێنێت.