داوای كەمكردنەوەی نرخی تابلۆی ژمارەی 1ی ھەڵەبجە دەكرێت

بە یەك ملیار دینار خراوەتە زیادكردنی ئاشكراوە

K24 - ھەڵەبجە

بەڕێوەبـەرایەتی هاتووچۆی هـــەڵەبجە بە نووسراوی فەرمی داوای كەمـــكردنەوەی نـــرخی تابلـــۆی ژمـــارە 1، ئاڕاســـتەی وەزارەتی ناوخۆ دەكات.

عەمید حەســـەن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری هاتووچــــۆی پارێزگای هەڵەبجە بە کوردستان24ی رایگەیاند: "بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی ناوخـــۆی حکوومەتی هەرێمی كوردستان كــردوە، كە نرخی تابلۆی ژمـــارە 1ی هەڵەبجە كەمبكرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بفرۆشرێت".

گوتیـــشی: "ئەگەر نرخی تابلـــۆكان كەمنەكرێنەوە، ناتوانـــرێت بخرێتە زیـــادكردنی ئاشكراوە، چونكە نرخەكان بە رێژەیەكی زۆر دیـــاریكراون و ناتـــوانرێت بكڕدرێن، داواشـــمان كردوە ژمارەی ئۆتۆمـــبێل لە ژمـارە 1 تا ژمارە هەزار زیادكردنـــی بۆ بكرێـــت، لە دوای ژمارە هەزاریش، ژمارە نایابەكان بە لیـــژنە بفرۆشـــرێن و ژمارەكانی تر بەشێوەی ئاسایی بە هـــاووڵاتیان بفرۆشرێت".

نرخی تابلۆی ژمارە 1ی ھەڵەبجە یەك ملیار دیناری بۆ دیار كراوە. پێشتر خرایە زیـــادكردنی ئاشكراوە، بەڵام وەك دەگوترێت بەھۆی زۆری نرخەكەی تائێستا نەفرۆشراوە.

 ھ.م