هه‌ولێر.. باندێكی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، باندێكی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردووه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه به ژماره‌ی "تایبه‌ت" و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (21ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست "كوردستان24" كه‌وتووه، تێیدا هاتووه: بانده‌كه پێكهاتوون له (3) تۆمه‌تبار پێكهاتووه و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر بڕی (130) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری "هیرۆین".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه به گوێره‌ی یاسای (14)ـی تایبه‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و دۆسییه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.