لایەنەكانی عێراق لەسەر جێگرەوەی عەبدولمەھدی رێكناكەون
K24- هه‌ولێر:
تا دێت بارودۆخی عێراق ئاڵۆتر دەبێت و بەردەوامی خۆپشاندان و دیارینەکردنی سەرۆك وەزیرانیش کێشەی ھەرە سەرەکین و تا ئێستاش ھیچ کاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، په‌رله‌مانتارێكی كوردستان چه‌ند بژارده‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه ده‌خاته روو.
ناسر هه‌ركی، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌شێك له داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ كراون، له‌وانه‌ش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و گۆڕینی یاساكانی كۆمسیۆن و هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشانده‌ران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستنیشان بكه‌ن.
هاوكات موهفەق عادل، مامۆستای بەشی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سەلاحەدین دەڵێت: لە ٢٠٠٣ وە تائێستا لەسەر بنەمانی تایفەگەری عێراق بەڕێوەبراوە و شیعە شکستی ھێناوه لە دەسەڵاتی بەڕێوەبردندا، بۆیە پێویستە چارەسەری بنەڕەتی ئەم بارودۆخە بکرێت.
نزیکەی 4 مانگه خۆپیشاندانەکانی عێراق دەستی پێکردووە، کە سەرەکیترین داواکارییەکانیان خزمەتگوزاری و دابینکردنی ھەلی کار و باشترکردنی ژیانی ئابووریە, دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەھدیش ھیچ کەسێك بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێ یەکلای نەکراوەتەوە، جگە لەوەی خۆپیشاندەران داوا دەکەن، ھەرکەسێك بۆ ئەو پۆستە دیاری بکرێت، دەبێت لە ماوەی ساڵێکدا داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.
H.B