به‌رهه‌م ساڵح: عێراق به دۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ، له میانی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس وتارێكی پێشكه‌شكرد.
پوخته‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق له كۆڕبه‌ندی داڤۆس
- "به‌و په‌ڕی راشكاوییه‌وه ده‌ڵێم: ئه‌م كاتانه به نسبه‌ت عێراقه‌وه زۆر سه‌ختن. ناڕازییه‌كان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن. زۆرینه‌یان گه‌نجانی عێراقن. ماوه‌ی چوار مانگه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن. داوای گۆڕانكاری ده‌كه‌ن. خواستی قوڵیان هه‌یه و داوای ده‌رفه‌تی ئابووری ده‌كه‌ن. ده‌نگی ئه‌وان بیستراوه و وه‌ڵامیش ده‌درێته‌وه".
- "له‌م كاته‌دا په‌ره‌سه‌ندنی ململانێ هه‌رێمایه‌تییه‌كان هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ریمان ده‌كات. ئێمه كه‌وتووینه‌ته ناو هه‌مان گه‌رده‌لوولدا، متمانه‌م هه‌یه عێراق ئه‌و هه‌ڕه‌شانه تێده‌په‌ڕێنێت، له بری ئه‌وه‌ی ببێته نێچیری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه. هێشتا توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه ببینه وڵاتێكی باشتر و به‌هێزتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر".
- "ئافاتی داعش له عێراق كۆتایی هات، ئه‌وه‌ش به قوربانیدانی هێزه قاره‌مانه‌كانی عێراق، سوپای عێراق، حه‌شدی شه‌عبی، پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی دیكه و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بوو".
- "هه‌موو كات روانگه‌م وابووه، ئێستاش هه‌ر وا بیر ده‌كه‌مه‌وه، كه عێراق ده‌كه‌وێته دڵی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه و پێویسته ببێته هێزی سه‌قامگیری و پردی كامڵكردنی ئابووری ناوچه‌كه".
- "ئاماژه‌مان به گرژییه په‌ره‌سه‌ندووه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌مه‌ریكا له مانگی رابردوو كرد، ململانێ سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی ئێمه، سێبه‌ریان كێشاوه به‌سه‌ر خواسته‌كانمان و هیچ كاتێكیش ئێمه به ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی خۆشحاڵ نین. تێده‌كۆشین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌مووان باش بن. له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه، تێوه‌بگلێین له‌و ململانێیانه‌ی كه بژارده‌ی ئێمه نین و ده‌ستمان له درووستكردنیاندا نییه".
- "ئه‌گه‌ر دراوسێكان و هاوپه‌یمانه‌كانمان ناكۆكیان هه‌بێت، رێزی سه‌روه‌ری ئێمه نه‌گرن، خاكمان وه‌ك گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ببینن، ئه‌و كاته ئێمه ناتوانین كارنامه‌ی تایبه‌ت به خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین".
- عێراق قه‌رزارباری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه. به تایبه‌تی له به‌رامبه‌ر ئه‌و پشتیوانییه سه‌ربازی و ئابوورییه‌ی له ئێمه‌یان كرد. هێشتاش ئه‌و هاوپه‌یمانییه دژی داعش به‌رده‌وامه. ئه‌و هاوپه‌یمانییه سه‌ربازییه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێكهات، رۆڵی هه‌بوو له‌وه‌ی سوپای عێراق به سه‌ركه‌وتووی له شه‌ڕی داعش بێته ده‌ره‌وه".
-"كۆماری ئیسلامی ئێرانیش، به هه‌مان شێوه رۆڵێكی میحوه‌ری له شه‌ڕی دژ به داعش گێڕاوه. ئێمه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ی جوگرافی و سه‌رچاوه‌ی ئاو و ئابووری و ئاینمان هه‌یه".
- "عێراق په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی به‌تینی هه‌یه به وڵاتانی عه‌ره‌به. توركیاش له باكووره‌وه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان هه‌یه. جوگرافیای سیاسی عێراق تا راده‌یه‌كی زۆر جێی بایه‌خه و هاوكات سه‌خت و پڕ له جوڵه‌یه. له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه نییه، هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ك هه‌ڵبژێرین".
- "پێویست ناكات سزا بدرێین به هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاریمان له به‌رژه‌وه‌ندییه سیادییه‌كانی خۆمان كردووه، یاخود هه‌وڵمان داوه سه‌ربه‌خۆیی سه‌ربازیمان به‌هێز بكه‌ین. بانگه‌وازی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌مان نیشانه‌ی چه‌قبه‌ستوویی و دوژمنایه‌تیمان نییه، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه، كه عێراقییه‌كان له رووی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان ده‌یانبینین. ئه‌و پرسه ته‌نیا له رێی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. پێویسته سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراق پته‌وتر بكرێت".
- "زۆر جێی نیگه‌رانی و خه‌مبارییه، كرده‌وه تاوانكاری و توندوتیژی له لایه‌ن كه‌سانی ده‌رچوو له یاسا بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی (600) كه‌س له خۆپیشانده‌رانی بێ‌تاوان، كه زۆرینه‌یان ئه‌و گه‌نجانه بوون له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌دایكبوون، هه‌روه‌ها به‌شێكیان كارمه‌ندانی ئه‌منی بوون. ئێمه به توندی و به‌و په‌ڕی ده‌سته‌واژه‌كانی ئیدانه‌كردن، ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتارانه ده‌كه‌ین و ده‌بێت تاوانباران رووبه‌ڕووی سزای یاسایی بكرێنه‌وه".