قوبرس: توركیا زانیاری تایبه‌ت به وزه‌ی ناوچه‌یه‌كی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی لێ بردووین
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی قوبرس رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه، توركیا هه‌ندێك زانیاری لێ بردبین، كه هانیداوه رووبكاته كه‌ناراوه‌كانی ئێمه و ده‌ست به گه‌ڕان به دوای نه‌وتدا بكات.
گوته‌بێژی حكومه‌تی قوبرس، كیریاكوس كوشوس، رایگه‌یاند، له ناوچه‌یه‌كی باشووری دوورگه‌یه‌كی یۆنانی، كه ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئابووری وڵاته‌كه‌مانه، توركیا كه‌شتییه‌كی تایبه‌ت به به‌دواداگه‌ڕانی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی بۆ ره‌وانه كردووه و له‌وێدا به‌دوای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێت.
گوتیشی: پێشتر ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی و توتاڵی فه‌ره‌نسی له‌و ناوچه‌یه به دای هایدرۆكاربۆندا گه‌ڕاین. پێشبینی ده‌كه‌ین و گومانمان ئه‌وه‌یه، كه توركیا زانیارییه‌كانی ئه‌و گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی ئێمه‌ی له كۆمپانیایه‌ك دزی بێت و دوای ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ كه‌شتی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی هه‌مان شوێن كردووه بۆ به‌دواداگه‌ڕانی نه‌وت.