نێچیرڤان بارزانی به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان و سه‌رۆكی ئه‌فغانستان كۆ ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له درێژه‌ی دیداره‌كانیدا، له دووه‌م رۆژی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ئه‌شڕه‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی ئه‌فغانستان و ئیلهام ئه‌لیێڤ، سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان، كۆ بووه‌وه.
رۆژی 21/1/2020 یه‌كه‌م رۆژی كاره‌كانی 50همین كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی داڤۆس ده‌ستی پێ كرد، كه تێیدا (224) پانێڵ و دیدار و کۆبوونەوەی فه‌رمی ئەنجام ده‌درێن و (774) بەشداربووش وتار، یاخود لە پانێڵ و کۆبونەوەکاندا قسە دەکەن.
له داڤۆسی ئه‌مساڵ، (7) پرسی جیھانی گفتوگۆیان لەسەر ده‌کرێت، له نێویاندا: گەرمبوونی زەوی، ھۆکاری سووتانی بەشێك لە دارستانەکانی ئوسترالیا و ئەمازۆن، گرژییەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران گرنگترین پرسه‌كان ده‌بن.
مێژووی دامەزرادنی كۆڕبه‌ندی داڤۆس بۆ ساڵی (1971) دەگەڕێتەوە و "کڵاوس شواب" دامەزرێنەری کۆڕبەندەکەیە.