مه‌سرور بارزانی سەرەخۆشی له بنەماڵەی یاوەر نامق سالم ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (یاوه‌ر نامق سالم)، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات.
یاوه‌ر نامیق سالم، برای جه‌وهه‌ر نامق سالمه كه یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، رۆژی چوارشه‌ممه، 22/1/2020 كۆچی دوایی كرد.
ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت:
"پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بنەماڵەی یاوەر نامق سالم
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک یاوەری برای تێکۆشەری ناسراوی کوردستان کاك (جەوهەر نامق سالم)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دەکەم . خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/1/23"