ئه‌مه‌ریكا ڤیزای بازرگانی و وه‌به‌رهێنان بۆ هاووڵاتیانی ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریاندا، چیدیكه رێگه نه‌ده‌ن، هاووڵاتیانی ئێران به ڤیزای بازرگانی و وه‌به‌رهه‌هێنان سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری كۆچ و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، له ئۆكتۆبه‌ری (2018)ه‌وه، كۆتایی به په‌یماننامه‌ی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوولا هاتووه، كه چه‌ندین ده‌یه‌یه به‌رده‌وام كاری پێده‌كرا. چیدیكه هاووڵاتیانی ئێران مافی وه‌رگرتنی ڤیزای (E-1 ، E-2)یان نییه، كه ده‌درێته ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به مه‌به‌ستی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان روو له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
فه‌رمانگه‌كه داواشی له‌و ئێرانییانه كردووه، كه به‌و دوو جۆره ڤیزایه ئێستا له ئه‌مه‌ریكان، ده‌ستبه‌جێ پێش ته‌واوبوونی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان ئه‌مه‌ریكا به‌جێبهێڵن.